قەندیل پريس، قامشلۆ
باڤێ تەیاری، ئەکتەر و شانۆکاری و هونەرمەندی ناسراوی نەتەوەیی کورد و دەیان هاونیشتمانی مەدەنی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان، دوێنێ 18ـی کانوونی دووەمی 2025 بە هۆی بۆردوومانی درۆنیی تورکیا لە نزیک بەنداوی تشرین بریندار بوو، ئەمرۆ 19ـی کانوونی دووەمی 2025 بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخوشخانەی قاملشۆ کۆچی دوایی کرد.
تەیارۆ کوڕی هونەرمەندی کۆچکردوو باڤێ تەیار و بەناوی کۆمەڵەی شانۆیی عۆسمان سەبری لە لێدوانێکدا بۆ قەندیل پرێس راگەیاند: باوکم بە بەڵێنەکەی بردە سەر و شەهیدبوو و شەهادەتی لە گەلی کورد و ێزەکانی هەسەدە و شەڕڤانان پیرۆز دەکەین، ئێمەش لەسەر ڕێ و خەباتەکەی بەردەوام دەبین، توڵەی باڤێ تەیار دەکەینەوە.
تەیارۆ گۆتیشی: پێویستە مللەتی کورد لە هەر چار پارچەی کوردستان و ئەوروپاش دەست بکەن بە سەرهلدان و ڕاپەڕین و خەنات بۆ کوردستانێکی ئازاد بکەن.
جومعە خەلیل ناسراو بە (باڤێ تەیار) ئەکتەری کۆمیدی و ناسراوی کوردانی رۆژئاوای کوردستانە و لەدایکبووی ساڵی 1961ـە، ماوەی نێزیکەی 35 ساڵ خزمەتی شانۆ و هونەری کوردی کردووە و یەکەم فیلیمی سینەمایی لە ساڵی 1991 بڵاوکرایەوە کە ئەوکات رژێمی سوریا قەدەغەی کردبوو کارە هونەریەکانی بڵاوبکرێنەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی رووداوەکانی سوریا لە ساڵی 2011 بەرهەمەکانی لەسەر داگیرکاری تورکیا، تاڵانی سوپای نشتیمانی سەر بە تورکیا بوون و کوتا کاری هونەریشی فیلمێکی بەرھەم ھێناوە لەسەر بەئامانج کردنی منداڵان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە.
باڤێ تەیار بەشداری رێپێوان و چاڵاکیە مەدەنیەکنای بەنداوی تشرین بوو بۆ پشتگیری هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) کە ماوەی 40 رۆژە هيرشەکانی تورکیا و سوپای نشتیمانی سەر بە تورکیا لەسەر بەنداوەکە بەردەوامە، باڤێ تەیار بە گوتار و چاڵاکیەکانی بەنداوەکە مۆراڵی هاوڵاتیانی بەرز دەکردەوە، لە کوتا گوتارەکانیدا لەنێو جەماوەر گوتبووی؛ بەنداوی تشرین بەنداوی بەرخۆدانە و ئێرە چوڵ ناکەین و لە مردن ناترسین.
قەندیل پرێس