بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی بۆ بەهێزکردنی گوتاری کوردە لە ڕۆژئاوا

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی لە هەولێر ڕایگەیاند دیدارەکە بۆ “ڕێکخستنی نێو ماڵی کوردی و یەک هەڵویستی کوردە لەم قۆناغەی سوریادا.”

فەتحوڵا حوسەینی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، “کۆمەڵێک مەلەفات هەیە کە دەبێت قسەی جدییان لەبارەوە بکرێت، بە نموونە پارتی کە نزیکایەتی زۆری لەگەڵ تورکیا هەیە پێداچوونەوە بە پەیوەندیەکانی بکات و لەو هێڵە دووربیت کە بەرژەوەندی کورد دەخاتە مەترسیەوە، لەلایەکی تریش پارتی لەڕێگەی مسعود بارزانیەوە کار بۆ ئەوە بکات پەیوەندیەکانی تورکیا باشتربیت لەگەڵ کورد دا و هێرشەکانی لەسەر کورد ڕابگرێت.”

وتیشی کۆبوونەوەکە بۆ هەنگاونان بووە لەسەر”چۆنیەتی بەهێزکردنی گوتاری کوردی لە ڕۆژئاوا،” و جەختیکردەوە “گۆڕانکاری خێرا و بەپەلە هەن لە ناوجەرگەی سوریا، دەبێت کوردیش یەک هەڵوێست بیت لەم دۆخەدا.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان بە کرداری دەستیپێکردووە

پڕۆسەی کشانەوەی کرداریی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و سەربازەکان بەرەو بنکەکانی دەرەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *