به‌په‌له

نوێنەری مەسەدە لە ئەمریكا: دیداری عەبدی و نوێنەری بارزانی بۆ یەكێتی هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان گرنگە

نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات “مەسەدە” لە ئەمریكا، دەڵێت كۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات و نوێنەری بارزانی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ یەكێتیی كورد لە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان.

سینەم محەممەد، نوێنەری “مەسەدە” لە ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “X” رایگەیاندووە، “دیداری فەرماندە مەزڵوم عەبدی لەگەڵ د. حەمید دەربەندی، نوێنەری مەسعود بارزانی هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی یەكێتیی كورد و پەیوەندییە دوولایەنەكان.”

نوێنەرەكەی مەسەدە دەشڵێت “ئەم دیدارە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پشتیوانی لە دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی سووریا.”

سینەم محەممەد راشیگەیاندووە “ئەم دیدارە پێداگریی بارزانی لەسەر بەهێزكردنی ئارامی و هاوكاری لە ناوچەكە و جێگیركردنی مافەكانی گەلەكەمان نیشان دەدات.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *