ئه‌وكه‌سه‌ى ده‌بێته ده‌بێته وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌كابینه‌كه‌ى تره‌مپ، په‌یامێك له‌باره‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ده‌بێت ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وام بێت”.
مارکۆ ڕۆبیۆ کاندید بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، جه‌ختده‌كاته‌وه، “پێویستە هاوکارییەکانی واشنتۆن بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بەردەوام بێت”.
ڕۆبیۆ لەمیانی وەڵامدانەوەی پرسیاری کۆنگرێسمانانى وڵاته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندوه، “بۆ ڕێگریی لەسەرهەڵدانەوەی داعش، پێویستە واشنتۆن لەهاوکاریکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بەردەوام بێت”.
ڕۆبیۆ، ئه‌وه‌شى وتوه، “لەبەرژوەندیی ئەمریکایە بەردەوامبێت لە لەناوبردنی داعش لەسوریا، چونکە ئەو دۆخەی لەو وڵاتە هاتوەتە کایەوە جێگەی گومانە، له‌و ڕوه‌شه‌وه به‌رده‌وامى هاوكاریه‌كان بۆ هه‌سه‌ده زۆر پێویست‌و گرنگه”.
مارکۆ رۆبیۆ ئه‌وه‌شى وتوه، “پاراستنی کورد لەسوریا لەبەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکایە، پێویستیشە لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سزاکانی سەر سوریا هەڵبگیرێن”.
ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار سەربازی لەسوریا هەیەو بەپاڵپشتیکارێکی سەرەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) دادەندرێن، کە لەلایەن کوردەوە سەرۆکایەتی دەکرێن.
قەندیل پرێس