هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕهخنه لهحكومهتهكهى ڕهجهب تهیب ئهردۆغان دهگرێتو ڕایدهگهیهنێت، “ئایا ڕەوایە بۆمب ڕەوانەی دیوێکی سنور بکرێتو گوڵیش ڕەوانەی دیوێكی دیکەی بکهیت؟”، دهشڵێت:”ناکرێت حکومەتی تورکیا لەلایەک باسی ئاشتی لەوڵاتەکەی بکاتو لەلایەکی دیکە هێرشبکاتەسەر ڕۆژئاوای کوردستان، دواى دیدارمان لهگهڵ دهمیرتاش دهچینهوه لاى ئۆجهلان”.
تولای هاتیمئۆغوڵڵاری هاوسەرۆکی (دەم پارتی) لەکۆبونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا پهیامێكى سهبارهت بهسوریا بڵاوكردهوهو وتى، ”با ئەو ڕوداوانەی لەعێراقو لیبیا ڕویاندا، بەبیر خۆمان بهێنینەوە، تاکە چارەسەر لەسوریا، بەدیموکراسیبونو بونیادنانی نەتەوەیەکی دیموکراسییە”.
هاتیمئۆغوڵڵاری ڕەخنەی ئاراستەی حکومەتی تورکیاو ئهردۆغان کرد لەبەرامبەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستانو وتى:”ئایا ڕەوایە لەتورکیا ئاشتی بەرقەراربێت، لەکاتێکدا لەڕۆژئاوا شەڕە؟ ڕەوایە بۆمب ڕەوانەی دیوێکی سنور بکرێتو گوڵ ڕەوانەی دیوەکەی دیکەی بکرێت؟”.
داواشی لەهەموو پارتە سیاسییەکان کرد پاڵپشتی لەو هەوڵە بکەن كه ئێستا هەیە، “سەردەم سەردەمی نزیکبونەوەیە لەپرۆسەکەو نوسینەوەی مێژوو، ڕێگەچارەیەکی شکۆدار لەدەستی ئێمەدایە، بهئاماژەكردن بەپەیامەکەی ئۆجەلان، تەنها بۆ سیاسییەکان نییە، بەڵکو بۆ هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەیە بەمەبەستی زیادکردنی لایەنگرانی ئاشتی”.
ڕۆژی 7ی کانونی دوەمی 2025 کۆبونەوەکانی وهفدى دەم پارتی لەگەڵ پارتە سیاسییەکان کۆتاییهاتو سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پارتەکە وتی، “بەئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هەفتەیە سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە دەکەینو دوای سەردانی دەمیرتاش، دەچینهوه ئیمراڵیو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبینهوه”.
قەندیل پرێس