به‌په‌له

شاندی پارتی دەم سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە

میدیای نزیک لە پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “پارتی دەم” بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو شاندی پارتەکە بۆ دووەم جار سەردانی ئیمراڵی دەکاتەوە و بەرپرسانی پارتەکەش بە دووری دەزانن لەو دیدارەدا پرسی چەکدانان یەکلابکرێتەوە.

هەواڵەکە کە لەسەر زاری چەند بەپرسێکی پارتی دەم بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، لە دیدارەکەدا بنەما سەرەکییەکان و ناونیشانی پرسەکان دیاریدەکرێن و گفتوگۆ لەبارەی نەخشەڕێگەی چارەسەری کێشەکان دەکرێت.

لەبارەی پرسی چەکدانانیش سەرچاوەکان بە دووری دەزانن لە دیداری دووەمی ئیمراڵیدا بانگەوازی چەکدانان بکرێت و دەڵێن، لەم قۆناغەدا ئەگەری یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە لاوازە.

بڕیارە بەر لە دیداری دووەمی ئیمراڵی، شاندی پارتی دەم سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆکسەکداغ، هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە و چەند بەرپرسێکی زیندانیکراوی کورد بکەن و پاشانیش روونکردنەوەیەکی ورد لەبارەی کۆی سەردانەکان بڵاوبکەنەوە.

دیداری یەکەمی ئیمراڵی لە 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 ئەنجامدرا و هەریەک لە سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری پارتی دەم لەسەر بازنەی ئیستانبوڵ و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی دەم لەسەر بازنەی وان، لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەدا کۆبوونەوە.

لە دیدارەکەدا ئۆجەلان پەیامێکی حەوت خاڵی بە شاندەکەدا و تێیدا ئاماژەی بە گرنگیی رۆڵی پەرلەمان لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد کرد و گوتی، ئامادەیە بەشداری لەو دەستپێشخەرییە نوێیە بکات کە ئەردۆغان و باخچەلی خستوویانەتەڕوو.

بەگوێرەی میدیاکانی باکووری کوردستان و تورکیا، چاوەڕواندەکرێت لە سەردانی دووەمدا بۆ لای ئۆجەلان، ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانیی دوورخراوەی مێردین بەشداربێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

رامین زله و کریم‌ معروف‌پور، دو زندانی سیاسی کورد اعدام شدند

صبح روز پنجشنبه ٣١ اردیبهشت ١٤٠٥، خبرگزاری میزان، وابسته به قوه قضاییه از اجرای حکم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *