فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە فڕین بەسەر بەنداوی تەشرین و شارۆچکەی دێرحەفەر و زیاتر لە جارێک ناوچەکەیان بۆردومان کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەبارەی بۆردومانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی دێرحەفەر و بەنداوی تەشرین ئاماژەی بەوەداوە، کە فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەسەر بەنداوی تشرین و بۆردومانکردن بەردەوامە.
هەسەدە ڕایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە پێنج هێرشی ئاسمانی به نداوی تشرین و بە سێ هێرش شارۆچکەی دێرەحەفریان بۆردومان کردووە.
قەندیل پرێس