به‌په‌له

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا: پێویستە ڕۆژئاڤا و هەسەدە بەتەنیا بەجێ نەهێلین

جێیک سولیڤان، راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکی دەربارەی باکور و رۆژهەلاتی سوریا و هەسەدە راگەیاند:

ئێمە پێویستمان بە توانایەیەکە بۆ ئەوەی شەڕی داعش لە ڕۆژهەڵاتی [سوریا] بکەین و ئەوەش شتێکە کە ئێمە ئامۆژگاری ئیدارەی داهاتوی [ترەمپ]مان کردوە.

پرسی سەرەکی ئەوەیە کە چۆن دڵنیا بین لەوەی کە ئێمە پشتیوانی باشترین و نزیکترین هاوبەشی خۆمان لەو شەڕەی داعشدا دەکەین، واتە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتییان دەکرێت، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکانیش لەگەڵیانن.

پێویستە لەگەڵیان بین و دڵنیا بین لەوەی کە ئەوەندە ئاسایشیان هەیە کە بتوانن بەردەوام بن لەوەی ئەو هاوبەشە باشە بن کەبونە، و هەروەها بتوانن بەردەوام بن لە بەڕێوەبردنی زیندانە گەورەکان و کەمپەکانی زیندانەکان، هەزاران چەکداری داعش و دەیان هەزار ئەندامی خێزانانی (ژن و منداڵ)ی چەکدارانی داعش لەوێن، کە ئەگەر هەمویان دەربچن، دەبنە هەڕەشەیەکی  بەرچاو  بۆ سەر ناوچەکە و دواجار بۆ ئەمریکا؛ بۆیە پێویستە لەگەڵ کورد بین و سەرۆک بایدنیش دەیەوێت ئەوە بکا.

هەر ئەمرۆ سيمون ليدين، جێگری پێشووی یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاڤا ڕایگەیاند: پێویستە ئەمریکا هاوکاریەکانی بۆ هەسەدە زیاتربکات و هەموو ئامرازەکانی بەردەستی بەکاربهێنێت، تا دڵنیابێت دەتوانن بەرەنگاری هێرشی تورکیا و کروپەکان ببنەوە.
ناوبراو ئەوەشی وتوە واشنتۆن دەبێ بزانێ ئێستا تورکیا کە هاوپەیمانێکی ناتۆیە و هەڕەشەی گروپە جیهادیەکانی زیاتر کردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *