جێیک سولیڤان، راوێژکاری ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکی دەربارەی باکور و رۆژهەلاتی سوریا و هەسەدە راگەیاند:
ئێمە پێویستمان بە توانایەیەکە بۆ ئەوەی شەڕی داعش لە ڕۆژهەڵاتی [سوریا] بکەین و ئەوەش شتێکە کە ئێمە ئامۆژگاری ئیدارەی داهاتوی [ترەمپ]مان کردوە.
پرسی سەرەکی ئەوەیە کە چۆن دڵنیا بین لەوەی کە ئێمە پشتیوانی باشترین و نزیکترین هاوبەشی خۆمان لەو شەڕەی داعشدا دەکەین، واتە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتییان دەکرێت، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکانیش لەگەڵیانن.
پێویستە لەگەڵیان بین و دڵنیا بین لەوەی کە ئەوەندە ئاسایشیان هەیە کە بتوانن بەردەوام بن لەوەی ئەو هاوبەشە باشە بن کەبونە، و هەروەها بتوانن بەردەوام بن لە بەڕێوەبردنی زیندانە گەورەکان و کەمپەکانی زیندانەکان، هەزاران چەکداری داعش و دەیان هەزار ئەندامی خێزانانی (ژن و منداڵ)ی چەکدارانی داعش لەوێن، کە ئەگەر هەمویان دەربچن، دەبنە هەڕەشەیەکی بەرچاو بۆ سەر ناوچەکە و دواجار بۆ ئەمریکا؛ بۆیە پێویستە لەگەڵ کورد بین و سەرۆک بایدنیش دەیەوێت ئەوە بکا.
هەر ئەمرۆ سيمون ليدين، جێگری پێشووی یاردەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاڤا ڕایگەیاند: پێویستە ئەمریکا هاوکاریەکانی بۆ هەسەدە زیاتربکات و هەموو ئامرازەکانی بەردەستی بەکاربهێنێت، تا دڵنیابێت دەتوانن بەرەنگاری هێرشی تورکیا و کروپەکان ببنەوە.
ناوبراو ئەوەشی وتوە واشنتۆن دەبێ بزانێ ئێستا تورکیا کە هاوپەیمانێکی ناتۆیە و هەڕەشەی گروپە جیهادیەکانی زیاتر کردووە.
قەندیل پرێس