به‌په‌له

رادیۆی مۆنتیكارلۆی فەڕەنسی: پرۆسەی گۆڕانكاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سێ قۆناغ جێبەجێدەكرێت

بەگوێرەی راپۆرتێكی رادیۆی مۆنتیكارلۆی فەڕەنسی كە پشتی بە سەركردە سیاسییە شیعەكانی عێراق بەستووە، پرۆسەی گۆڕانكاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سێ قۆناغ جێبەجێدەكرێت.

بەپێی ئەو راپۆرتە، سەركردە سیاسییە شیعەكان لە بەغدا پێیانوایە پلانی كۆتایهێنان بەمیحوەری ئێرانی لە قۆناغی یەكەمدا بەرووخانی بەشار ئەسەد و دواتر گۆڕانكاری لە عێراق و دواجاریش گۆڕانكارییەكە دەگاتە ناوخۆی ئێَران بەوپێیەی سەرۆكایەتی میحوەرەكە دەكات و تا لە عێراقیش گۆڕانكارییەكان سەركەوتوو نەبن، لە ئێران دەستپێناكات.

چاوەڕێدەكرێت رووداوەكانی سوریا بگەنە عێراق وەك ئامادەكاری بۆ كۆتایهێنان بە میحوەری ئێرانی.

هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبونەوەكانی بەردەوامە بۆ تاوتوێكردنی ئەگەری گواستنەوەی رووداوەكانی سوریا بۆ عێراق.

كۆبوونەوەكان بە بەشداری حەشدی شەعبی و گروپە چەكدارەكان بەڕێوەدەچن و داوای بەشداری سەدریش كراوە، بەڵام رەتیكردوەتەوە.

شیعەكان كە ئەمەریكا تۆمەتبار دەكەن بەجێبەجێكردنی ئەم پلانە چاوەڕێ دەكەن گۆڕانكارییەكان لە عێراق بە سێ سیناریۆ رووبدەن.

یەكەم هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان لەلایەن حكومەتەوە بەتایبەت ئەوانەی هێرشیان كردوەتەسەر ئیسرائیل.

سیناریۆی دووەم چارەسەری سیاسییە بەجۆرێك سەرۆك وەزیران و چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری دەرچوون لە ژێر كاریگەری ئێران بدەن.
سیناریۆی مەترسیداریش ئەوەیە ئەمەریكا پەنا بەرێتە بەر فەرماندەكانی سوپا بۆ گۆڕینی حكوم و قڵپكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و دەستپێكردنی پرۆسەیەكی نوێ لە دووری ئێران.

سیناریۆیەكی دیكەش بریتییە لە كردنەوەی رێگا لە پێش موقتەدا سەدر بۆ جوڵەیەكی نوێی رووخاندنی حكومەت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی: کەرکووک لە بیر ناکەین و چیدی نابێتە بابەتی دانوستاندن

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) لەبارەی دۆخی کەرکووکەوە پەیامێکی تووند دەدات و رایدەگەیێنێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *