مەسعود بارزانی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی مەسعود بارزانی:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ رووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا روودەدەن، چونکە ئەو پێشهات و رووداوانە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.
هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و رەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە.
هەروەها ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە رێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت.
مەسعود بارزانی
قەندیل پرێس