به‌په‌له

ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ئەسپەردەکردنی هونەرمەند برایم قادری

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کاک برایمی قادری هونەرمەندی نیشتمانپەروەر و خەڵکی، دوای ماوەیەک بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کاک برایم هونەرمەندێکی خۆشەویستی خەڵک بوو؛ دەنگخۆشی لە کاک کەریمی باوکیەوە بۆی مابوویەوە کە پێشمەرگەی سەردەمی کۆماری کوردستان بووە و بە هۆی ئازایەتی لە شەڕی قارەوا و سەرا لەلایەن پێشەوا قازی محەممەد سەرۆککۆماری کوردستانەوە خەڵات کراوە.

کاک برایم لە ئاوایی ”عیساکەند” لە دایک بووە و ساڵی ١٣٤٠ی هەتاویی هاتووەتە شاری مەهاباد و لەوێ نیشتەجێ بووە.

پێش شۆڕشی گەلانی ئێران ئەندامی حیزبی دێموکرات بووە و سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران بووەتە پێشمەرگە و چەند جارێک بریندار بووە و کوڕێکیشی بە ناوی مستەفا شەهید بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *