قەسەدە: لە گوندی عەبدۆک ٥ چەتە کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە دەربارەی هەوڵی دوێنێی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ دزەکردنە نێو گوندێکی ڕۆژئاوای گرێ‌سپی زانیاری بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو ڕایگەیاند دوێنێ چەتەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵیاندا دزە بکەنە نێو گوندێکی کانتۆنی فورات، لە ئەنجامدا ٥ چەتە کوژران و ٤ چەتە برینداربوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: “دوێنێ شەو چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەوڵیاندا دزە بکەنە نێو گوندی عەبدۆک لە ڕۆژئاوای گرێ‌سپی داگیرکراو. بەڵام هۆشیاری و وریایی شەڕڤانەکانمان وای کرد، هەرزوو پلانەکانی هێرشەکە و دزەکردنەکەیان ئاشکرا بکەن و شکستی پێ بهێنن. هێزەکانمان توانیان چەتەکان بخەنە نێو بۆسەوە، لە ئەنجامدا شەڕ ڕوویدا، ٥ چەتە کوژران و ٤ چەتە برینداربوون. بۆ ماوەیەک شەڕەکە درێژەی کێشا و دواتر چەتەکان هەڵاتن.

بۆ هەڵگرتنەوەی تەرمەکانیان لە دەوروبەری گوندی عەبدۆک،چەتەکان و دەوڵەتی داگیرکەری تورک تا درەنگانی دوێنێ شەو بە چەکی قورس هێرشیان کرد و زیاتر لە ١٥٠ گولـلە تۆپ و هاوەنیان بەرەو گوندەکە هاویشت. لە ئەنجامدا زیانی ماددی بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان گەیشت.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و چەکی قورس باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەنە ئامانج، تاوەکو ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووان بڵاوبکەنەوە و ناچاریان بکەن بە ئاوارەبوون”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەم پارتی، لە پێنجەمین کۆنگرەیدا متمانەی بە هاوسەرۆکەکانی بەخشییەوە و ئۆرگانە باڵاکانی نوێکردەوە

قەندیل پرێس پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کۆتایی بە کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *