تیمى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى، بانگهێشتى مه‌زڵوم عه‌بدى و ئیلهام ئه‌حمه‌دیان له ڕۆژئاواى كوردستان كردووه بۆ ئاماده‌بوون له مه‌ڕاسیمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى تره‌مپدا.
بەپێی هەواڵێک، کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)وە بڵاوكراوه‌ته‌وه و پێگەی پلاتفۆڕمی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، حکومەتە نوێیەکەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ ڕۆژى ٢٠ـى کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ مەڕاسیمی وەرگرتنی دەسەڵات، وەفدێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکرات و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بانگهێشت کردووە، بۆ کۆشکی سپی.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، هەرەیەک لە ئیلهام ئەحمەد و مەزڵوم عەبدی ئەندامانی سەرەکی وەفدەکەن بۆ ئاماده‌بوون له مه‌ڕاسیمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى تره‌مپ و ئەمەش دەوڵەتی داگیرکەری تورکی زۆر نیگەران کردووە.
قەندیل پرێس