وەزیری پێشمەرگە داوایەک ئاراستەی پارتی‌و یەکێتیی دەکاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پێویستە پارتی‌و یەكێتیی هاوكارمان بن بۆ یەكخستنەوەی سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمەرگە”، ده‌شڵێت:”دەبێت تا كۆتایی 2026 تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە یه‌كیان گرتبێته‌وه”.
بەبەشداریی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى ههرێمو فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزى پێشمه‌رگه، خولی چوارەمی پێگەیاندنی ئەفسەرانی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچواڵان بەڕێوەچوو، كه 769 ئەفسەر بڕوانامەی دەرچونیان وەرگرت کە 48 له‌وانه ئەفسەری ژنن.
له‌و مه‌راسیمه‌دا شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە داوایەکى به‌په‌له‌ى ئاراستەی پارتی‌و یەکێتیی كرد‌و ڕایگه‌یاند، “داواتان لێده‌كه‌م‌و پێویستیشه پارتی‌و یەكێتیی هاوكارمان بن بۆ یەكخستنەوەی پێشمەرگە، چونكه دەبێت تا كۆتایی 2026 تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە یەكبگرنەوە”.
ئه‌وه‌شى وت:”بەپلانی دورمەودا بەردەوامینو یەکخستنەوەی پێشمەرگەمان کردوە بەئەمری واقیع، ئێمه پلانمان وایه 11 فیرقه‌ى سه‌ربازى تا ساڵى 2026 دروستبكه‌ین، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت، سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشه‌رگه له‌چوارچێوه‌ى یه‌كه‌و فیرقهكانى پێشمه‌رگه جێگیرده‌كه‌ین”.
وه‌زیرى پێشمه‌رگه جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، “مانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستن به‌نده بههێزێكى پێشمه‌رگه‌ى به‌هێزه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ئەمریکا لەچاکسازییو پێکهێنانی سوپای کوردستان هاوکارمانە، بۆیه ئێمه‌ش ئامانجمان پێکهێنانی سوپایەکی نیشتمانییە کە پارێزگاری لەهەرێمی کوردستان بکات”.
قەندیل پرێس