به‌په‌له

لە سنووری دهۆک ژن و پیاوێک لەنێو ماڵی خۆیاندا کوژران

لە ناحیەی فایدەی سنووری سێمێل، ژن و پیاوێک لە نیوە شەودا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران. سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوورەکە گوتی، ئەو ژن و پیاوە تەنیا منداڵێکی پێنج مانگیان هەیە.

رووداوەکە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە روویداوە. سەرچاوەکە گوتی، کەسێک چووەتە سەر ماڵی دوو هاوژینەکە لە شوقەیەکدا و تەقەی لێکردوون، بەهۆیەوە هەردووکیان کوژراون، تەنیا منداڵەکەیان کە تەمەنی پێنج مانگە، رزگاری بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ژن و پیاوەکە تەمەنیان 30 و 35 ساڵان بووە.

بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، پیاوە کوژراوەکە ناوی جوان رێزانە، خۆی و هاوژینەکەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون، جوان چەند ساڵێکە لەنێو پە,کە,کە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لە فایدە نیشتەجێن.

تەرمی دوو هاوژینەکە براوەتە پزیشکی دادی دهۆک و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە ڕەققە هاووڵاتییەکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا

لەناو یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری ڕەققە، هاووڵاتییەکی کورد پاش کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *