مستەفا قاسمی حەسەنوەند، چالاکی سیاسی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی ئەلەشتەری پارێزگای لوڕستان، لە بەردەم نووسینگەی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) لە شارۆچکەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەم ڕووداوە ڕۆژی یەکشەممە (١١ی گەلاوێژ) ڕووی داوە. مستەفا قاسمی کە لە ماوەی دەستبەسەرکرنیدا لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە خوڕەماوا تووشی ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و دەروونی ببووەوە، لە دوای جێبەجێنەكردنی داواکارییەکانی، دواکەوتنی پرۆسەی پەنابەری و بێئاکامیی درێژخایەن لە هەرێمی کوردستان، وەک ناڕەزایەتییەک دەستی بۆ ئەم کارە بردووە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێشتریش هۆشدارییان لەسەر پرۆسە تاقەتپڕووکێنەرەکانی کۆمیساریای نەتەوە یەکگرتووەکان و بارودۆخی سەختی گوزەران و دەروونیی پەنابەرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دابوو.
قەندیل پرێس