ستراتیژیی یەکڕیزیی سیاسی و ئینتەگراسیۆنی سەربازی؛ ئایا ڕۆژئاوا دەتوانێت لە نێوان مەرجەکانی دیمەشق و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکاندا مافە دەستوورییەکانی جێگیر بکات؟
قەندیل پرێس – وتووێژ
لە کاتێکدا دۆخی سیاسی و سەربازیی سووریا بەرەو قۆناغێکی نوێ و ئاڵۆز هەنگاو دەنێت، پرسی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گەلی کورد، چارەنووسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، و پێگەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە ناوەندە بڕیاربەدەستەکاندا بووەتە جێگەی مشتومڕێکی قووڵ. دوای پەرەسەندنە سیاسییەکانی دوایی و پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا, پرسیارەکان لەسەر شەرعییەتی نوێنەرایەتی و داهاتووی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر زیاتر بوونەتەوە. لایەنە کوردییەکان لە تاقیکردنەوەیەکی سەختدان لە نێوان پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و ڕووبەڕووبوونەوەی عەقڵییەتی ناوەندیی دیمەشق لە لایەک، و دروستکردنی لێڤەگەرێکی سیاسیی یەکگرتوو لە ناوخۆدا لە لایەکی ترەوە.
غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) و سەرکردەی دیاری ڕۆژئاوا، لەم وتووێژە تایبەتەدا لەگەڵ قەندیل پرێس، شیکارییەکی ورد و هەمەلایەنە بۆ ئەم دۆسیە هەستیارانە دەکات و نەخشەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ دەربازبوون لەم قەیرانانە و چەسپاندنی مافە یاساییەکانی کورد دەخاتە ڕوو.
قەندیل پرێس: بەڕێز غەریب حەسۆ، پێنج بەربژێری کورد لە ناوچەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، کۆبانێ و دێرک گەیشتنە ئەنجوومەنی گەلی سووریا لە کاتێکدا لایەنە سەرەکییەکانی وەک PYD بەشدار نەبوون لەم پرۆسەیەدا. لایەنێکی تری کێبڕکێکە، ENKS (ئەنەکەسە) توانیویەتی دەنگێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت کە لە هەندێک شوێن لە لایەنەکانی تر زیاتر بوو. خوێندنەوەی ئێوە بۆ ئەم ئەنجامانە چییە؟ ئایا پێتان وایە ئەم نەخشە نوێیەی نوێنەرایەتی گوزارشت لە ئیرادەی ڕاستەقینەی شەقامی کوردی لە ڕۆژئاوا دەکات؟
غەریب حەسۆ: لە ڕاستیدا، ئەم هەڵبژاردنانە و ئەو نەخشانەی کە دەخرێنە ڕوو، هیچ کات گوزارشت لە ئیرادەی ڕاستەقینەی شەقامی کوردی ناکەن، چونکە لایەنە سەرەکی و بنەڕەتییەکانی وەک PYD و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر تێیدا بەشدار نین. تا ئەو کاتەی نەگەینە یەکێتی و ڕێککەوتنێک کە تێیدا دانی پێدا بنرێت بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی شامەوە، دۆخی ئێستا وەک خۆی بەردەوام دەبێت. ئەوانەی لە پرۆسەیەکی ئاوا دوور لە ویستی گەل دەردەچن، ناتوانن نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی کورد بکەن.
تا کۆی مافەکانی گەلی کورد بە یاسایی مسۆگەر نەکرێت، و تا مافەکانی جڤاکی مە لە چوارچێوەی دەستوورێکی یاساییدا جێگیر نەبێت، هەروەها تا ئەم پەیمانی ٢٩ی چەلەی ئالی مافی یاساییدا نەپارێزرێت، هیچ شتێک ناگۆڕێت. بەڕێوەبەرایەتیی مە تێکۆشانی خۆی دەکات و کاروباری جڤاکی و خزمەتگوزارییەکانی خۆی ڕادەپەڕێنێت؛ واتە ئێمە کاری خۆمان دەکەین و هەر کەسە و لەسەر کار و ئەرکی خۆیەتی لە ئاستی هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستاندا.
بەڵام کاتێک ئەم شتانە هەموو مسۆگەر کران، مافی گەلی کورد ناسرا و یەکێتییەکی کوردی چێبوو، لە چوارچێوەی ئەم یەکێتییە کوردییەدا و لە ئاستی ڕۆژئاوای گشتیدا، لێڤەگەرێکی سیاسی یان جێسمێکی سیاسی دروست دەبێت کە نوێنەرایەتی ڕۆژئاوا بکات لە چوارچێوەی هەڤدیتنەکاندا. ئەم نوێنەرایەتییە لە پێناو مسۆگەرکردنی مافی گەلی کورد، پاراستنی زمان، چاند، کولتوور، دیرۆک و هەبوونی گەلی کورد دەبێت لە هەموو ئەو هەرێمانەی کوردی تێدا دەژین لە ناوخۆی سووریادا. کاتێک کارێکی وێنا بێتە پێشەوە، ئەوا کورد پێشەنگایەتی خۆی، شۆڕشەکەی و گەلی خۆی دەکات، و بەمەش ئارامی و ئیستقرارێک لە ناوخۆی سووریادا پێشدەکەوێت و بەرەو پێشوا دەچێت..
قەندیل پرێس: پرسی یەکگرتن یان ڕێککەوتنی سەربازی لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و سوپای فەرمیی سووریا هەمیشە جێگەی مشتومڕ بووە. لە ئێستادا کە دۆخی ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت، دانوستانەکانی ئێوە لەگەڵ دیمەشق لەسەر پرسی یەکگرتنی هێزەکان یان پاراستنی پێکهاتەی سەربازیی هەسەدە لە چ چوارچێوەیەکدا دەسوڕێتەوە؟ ئایا هیچ نزیکبوونەوەیەکی ڕاستەقینە هەیە؟
غەریب حەسۆ: ئەم چارەنووسە لەشکرییە لە چوارچێوەی پرسی ئینتەگراسیۆن (تێکەڵقژبوون) لەسەر بنەمای پەیمانی ٢٩ی چەلە بەردەوام دەبێت و دەچێتە پێشەوە، لایەنە لەشکرییەکانیش خاڵ بە خاڵ بەرەو قۆناغی کۆتایی دەڕۆن. قەسەدە وەک چوار لیوای عەسکەری؛ سێ دانەیان لە جەزیرە و یەک دانە لە کۆبانێ خۆی ئیفادە دەکات و دەچێتە ناو پێکهاتەی ئارتێشا سووریێ. ئەم هێزە، هێزی گەلی کوردە، هێزی پاراستنی گەلی کوردە و لەناو وەزارەتدا جێی خۆی دەگرێت.
ئینتەگراسیۆن لەم چوارچێوەیەدا لە ڕێگەی دانوستان لەگەڵ لایەنی شام بەردەوامە و دەڕواتە پێشەوە، بەڵام ڕەنگە لە هەندێک لایەندا ئاستەنگی چێببێت، یان لە هەندێک پرسی تردا مۆماتەلە و دواکەوتن ڕووبدات.
مەسەلەن لە لایەنی زمانی کوردییەوە، لە پرسی قوتابخانەکان و ئەو باوەرنامانەی کە منداڵان لەم دە بۆ پازدە ساڵەی دواییدا وەریانگرتووە، هێشتا گفتوگۆیی لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو باوەڕنامانە بناسرێن و قەبووڵ بکرێن، و زمانی کوردی ببێتە زمانێکی ڕەسمی و بە چاوێکی کەم سەیر نەکرێت؛ تێکۆشان لەسەر ئەم بابەتە بەردەوامە. لایەنێکی تر، پرسی ئەسیرەکانە کە زۆر درەنگ دەگەڕێنەوە و بە گرووپ گرووپ دێن. هەروەها گەڕانەوەی خەڵک بۆ عەفرین کە ئەوانیش بە گرووپ بەرەو عەفرین بەڕێ دەکەون، بەڵام لەوێ هێشتا زەمینەی گەڕانەوە ئامادە نەکراوە، چونکە کاتێک خەڵکی عەفرین دەگەڕێنەوە، دەبینن هێشتا ماڵەکانیان لە لایەن کەسانی عەرەب، نەژادپەرست و کەسانی غەریب کە سووریش نین داگیرکراون و چۆڵ نەکراون. هندەک لەوانە داوای قەرەبوو و پارە دەکەن، ئەمەش زۆر و زەحمەتی دەخاتە پێش پرۆسەکە. حکوومەتیش بەرامبەر ئەم شتە بێ بڕیارە و ناتوانێت ئەم بابەتە بە بنەڕەتی چارەسەر یان سەڕاست بکات.
ئێستا پرسی سەرێ کانی و گەڕانەوەی خەڵکی سەرێ کانی و گرێ سپی، هەروەها حەلەبیش هەیە. چاوەڕوانین ئەوانیش چارەسەر بکرێن و خەڵکی ئەو دەڤەرانە بە ئاوایەکی ئەولە و سەلامەت بگەڕێنەوە جێی خۆیان. بەڵام تشتی بنگەهین ئەوەیە کە زەمینەی گەڕانەوەی پەنابەران بۆ جێ و واری خۆیان بە جۆرێک بێت کە ماڵەکانیان ئامادە و هازر بن بۆ ئەوەی یەکسەر بگەڕێنەوە ناو ماڵی خۆیان و لە کۆڵان و دەردەروان نەمیننەوە.
قەندیل پرێس: یەکێک لە خاڵە هەرە هەستیارەکانی دانوستان، پرسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)یە. کورد داوا دەکات YPJ وەک هێزێکی سەربازی ببێتە بەشێک لە سوپا و سیستمی بەرگریی سووریا، بەڵام زانیارییەکان دەڵێن حکومەتی سووریا بە توندی ئەمە ڕەتدەکاتەوە و تەنیا ڕازی بووە شەرڤانانی ژن ببنە بەشێک لە ئاسایشی ناوخۆ (سەر بە وەزارەتی ناوخۆ) نەک وەزارەتی بەرگری. هێڵی سووری ئێوە لەمبارەیەوە چییە و ئایا ئامادەن لەم خاڵەدا سازش بکەن؟
غەریب حەسۆ: ئەم حکوومەتە کاتییە (دەمهەکییە) هەتا ساڵ و نیوێک لەمەوبەر بابەتی ژنی پشتگوێ خستبوو. بابەتی ژن لای حکوومەت و لای دەستەی تەحریر ئەلشام وەک یەکە، یانی هەرکەس دەزانێت کە ڕۆڵی ژن حیسابی بۆ نەکراوە، نە لە ڕووی دەستوورییەوە و نە هیچ زاگۆن و یاسایەک بۆ پاراستنی مافی ژن هەیە، مخابن. زەهنییەت و هێشمەندیی ئەوان لە هەموو تشتێکدا، و ئەم حکوومەتە کاتییە، تەنیا زەهنییەتی زەلام و پیاوانەیە. بۆیە بەم شێوازە جڤاکبوونە کەمە، چونکە جڤاک بە ژن و مێردەوە دەبێتە جڤاک و دەرفەتی مەزن دەئافرێنێت. کاتێک جڤاک تەنیا پیاوانە بێت و بێ ڕۆڵی ژن بێت، وەک باڵندەیەکی یەک باڵە، باڵندەی یەک باڵیش ناتوانێت بفرێت.
لەبەر ئەوە, یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) ڕۆڵێکی زۆر باش دەگێڕن بۆ مسۆگەرکردنی مافی ژنان. ژنی تێکۆشەر و بەرخوداندەر، ئەو ژنەی بە بەرخودانی خۆی جڤاکی ناڤدەوڵەتی و جیهانی هەژاند لەبەرانبەر شەڕی تەرۆری داعشدا، ئێستا لەناو لڤ و تەڤگەرێکی پڕ مەزندا یە بۆ ئەوەی مافی ژنی کورد و مافی ژنی سووری بە گشتی مسۆگەر بکات، و لەناو دۆسیە و هەوڵدانە دبلۆماسییەکاندایە. ئەم تێکۆشینە لەم دواییانەدا گەیشتە ئاستێک کە حکوومەت مەجبور بوو وەزارەتێکی وەک ماڵبەت و نیشتەجێکردن (ئەلئوسرە وەلئیسکان) ئاوا بکات، بەڵام ئەمەش تەنیا بینینی ژنە لە ئاستی ماڵبەتدا و تێرکەر نییە. ژن وەک ژنانی تێکۆشەر، پێویستە لە هەموو کایەکانی جیهاندا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و تێکۆشینا خۆی بکات لە بواری جڤاکی، ئابووری، سیاسی، دبلۆماسی و تەنانەت لە بواری پاراستن و سەربازیشدا.
ئەوان تێکۆشینیان کردووە، بۆیە گەرەکە لیوایەکی ژنانیش دروستببێت لەناو وەزارەتی پاراستندا و بێتە پێشەوە. بەڵام وەزارەتی بەرگری و ئەم حکوومەتە کاتییە لەم بابەتەدا لاوازن و موتەرەددیدن، یانی نازانن چەند قەبووڵ بکەن یان قەبووڵ نەکەر تەرەددودیێ ژی دکەن. بۆیە تێکۆشینی هەڤاڵانی ژن بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی ژنان بە گشتی، تێکۆشین و هەوڵدانێکی گەلێک مەزنە.
قەندیل پرێس: لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەندامانی کورد لە ئەنجوومەنی گەلی سووریا (کە بە پشکی عەفرینەوە گەیشتووەتە ٨ ئەندام)، ئایا ئەمە نابێتە هۆی دروستبوونی دوو جۆر لە دەسەڵات و شەرعییەت لە ڕۆژئاوا؟ (شەرعییەتی نوێنەرانی پەرلەمانی دیمەشق بەرامبەر بە شەرعییەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر). چۆن ڕێگری لە دروستبوونی ئەم دوو بەرەکییە دەکەن؟
غەریب حەسۆ: ئەم بابەتە پەیوەستە بە تێکۆشینی جڤاکی و خزمەتگوزارییەوە بۆ ئەوەی یەکێتیی ڕێزەکانی کوردی ئاوا ببێت. لەوانەیە لە ئاستی ڕۆژئاوا نوێنەرایەتییەکی گشتی، لێڤەگەرێکی سیاسی یان جێسمێکی سیاسی وەک ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی (ENKS) و پێکهاتە سیاسییەکانی تریش کە لەناو ئەم چوارچێوەیەدان، ئامادەکاریی خۆیان بکەن. لە چوارچێوەی ئەو هەڤدیتنانەی کە پێشنیاز دەکرێن یان بەحس دەکرێن لە نێوان قەسەدە و ئەنەکەسەدا، یان لە نێوان لێڤەگەرە سیاسییەکانی ڕۆژئاوادا، ئەم گۆتوبێژ و داندنستاندن و نێزیکبوونە هەمیشە هەیە و بەردەوامە.
بەڵام مخابن، تا کاتێک نێزیکبوونەوەیەکی بنەڕەتی لە نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکاندا دروست نەبێت بۆ مسۆگەرکردنی مافی گەلی کورد، پاراستنی زمان، چاند، کولتوور، دیرۆکی کوردی و ناسنامەی کوردی لە دەستووری سووریادا، گۆڕانکارییەکی مەزن ڕوونادات. کاتێک ئەم یەکێتییە پێکهات، دەسەڵاتەکان یەکدەخرێن و ڕێگری لە دووبەرەکی دەکرێت، چونکە ئامانجی سەرەکی جێگیرکردنی مافەکانە لە دەستووردا نەک دروستکردنی جەمسەری دژبەیەک.
قەندیل پرێس: ئێوە وەک PYD و لایەنە هاوپەیمانەکانتان، تا کەی بایکۆت یان دوورەپەرێزی لە پرۆسە سیاسی و یاساییەکانی دەوڵەتی سووریا (وەک هەڵبژاردنی پەرلەمان) بەردەوام دەکەن؟ ئەگەر دیمەشق لەسەر مەرجە سەربازی و سیاسییەکانی خۆی سوور بێت، پلانی جێگرەوەی ئێوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا چییە؟
غەریب حەسۆ: ئەم تێکۆشینە سیاسی و دبلۆماسییەی کە دەکرێت، بە هەوڵدانی جۆراوجۆر و لە ڕێگەی لایەنە نێودەوڵەتییەکانیشەوە وەک ئەمریکا، فڕەنسا یان لایەنەکانی تر کە پشتگیری لەم نێزیکبوونەوەیە دەکەن، بۆ ئەوەیە کە کورد بە یەک دەنگ، بە یەک ڕەنگ و بە یەک پڕۆژەی سیاسی بەشداری لە چوارچێوەی چارەسەری قەیرانی سووریادا بکات و مافی خۆی یێ ڕەوا لە دەستووری نوو یێ سووریادا جێگیر بکات. لەبەر ئەوە، ئەم هەوڵدان و تێکۆشینە بەردەوامە و تا گەیشتن بەم ئامانجە هەر بەردەوام دەبێت.
ئەم پڕۆژەیەی لەسەر زمانی کوردی، باوەرنامەکان و بوارەکانی تری فێرکردن و پەروەردە هەیە، بابەتێکی زۆر گرنگە و لە چوارچێوەی تێکۆشینی بەڕێوەبەرایەتییا خۆسەردا جێی خۆی دەگرێت. لەوانەیە لە هەندێک لایەن یان مجاراندا بەهۆی بارودۆخی سیاسی یان ناکۆکی لەگەڵ حکوومەتی شامدا دواکەوتن یان سستییەک چێببێت، بەڵام ئەم پڕۆژەیە ناوەستێت و هەر بەردەوام دەبێت. بۆ ئەوەی زمانی کوردی ببێتە زمانێکی فەرمی و لە هەموو ناوەندەکانی خوێندندا بناسرێت، پێویستی بە پێداگرییەکی مەزنە.
لە بواری جڤاکی و ئابووریشدا، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هەوڵ دەدات پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێش بخات، هەرچەندە ئاستەنگی مەزن وەک گەمارۆدان یان هێرشی بەردەوام لە پێشیدا هەن، بەڵام کار و خەبات بەردەوامە. لە کۆتاییدا، پێویستە جڤاکی ناڤدەوڵەتیش فشار بکات بۆ ئەوەی کێشەکان بە ئاوایەکی دادپەروەرانە چارەسەر ببن و ئارامی و ئیستقرار لە ناوچەکەدا پەیڕەو ببێت.
قەندیل پرێس