به‌په‌له

مەترسی لەسەر جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەکانی پەخشان عەزیزی هەیە

دوای ڕەتکردنەوەی داواکاریی سەرلەنوێ دادگاییکردنی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەهاباد لەلایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای لەسێدارەدانەکەی لە جێبەجێکردن نزیکبووەتەوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بارەی ڕەتکردنەوەی دووبارە دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی کورد، زانیاری ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکانی، ڕێکخراوەکە، داواکاریی سەرلەنوێ دادگاییکردنی پەخشان عەزیزی، زیندانیی سیاسیی کورد لەلایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕەتکراوەتەوە، بەمەش سزای لەسێدارەدانەکەی نزیکبووەتەوە لە جێبەجێکردن.

پەخشان عەزیزی لە ئابی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە تاران دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندانی ئەوین کرا، دادگای ئینقیلابی تاران پەخشان عەزیزی بە تۆمەتبار وەک ئەندام لە پارتە کوردییە ئۆپۆزیسیۆنەکان ناساند و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.

دوایین دەرئەنجامی دۆسییەی ئەم چالاکوانە مەدەنی و زیندانە سیاسییە، شەپۆلێکی نیگەرانی و ناڕەزایەتی لەناو چالاکوانانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕای گشتیدا لێکەوتووەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە 7 ساڵییەوە تا 19 ساڵی؛ کۆتایی گەشتە تاڵەکەی جەمیلە لە دەستی داعش

قەندیل پرێس چیرۆکی جەمیلە باپیر، تەنها چیرۆکی ڕزگاربوونی کچێک نییە لە دەستی تاریکی، بەڵکو گوزارشتە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *