یەکێتی ئەوروپا مەرجەکانی بۆ هەڵگرتنی سزاکان لەسەر سوریا ئاشکراکرد

وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکان، مەرجی یەکێتی ئەوروپایە بۆ لابردنی سزاکانی سەر سوریا.

کایا کالاس، وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دوای کۆبونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریا لە پلاتفۆرمی “X” بڵاوی کردووەتەوە، کە پێویستە ئیدارەی نوێ پرۆسەیەکی گواستنەوەی ئاشتیانە و گشتگیری دەسەڵات دەستپێبکات کە مافی هەموو پێکهاتەکان بپارێزێت.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، دوای جێبەجێکردنی مەرجەکان یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی چۆنیەتی سووککردنی سزاکان لەسەر سوریا دەکات.

پێشتر یەکێتی ئەوروپا بڕیاری دابوو سزاکانی سەر سوریا بۆ ساڵێکی دیکە درێژ بکاتەوە تا 1 ی حوزەیرانی 2025، کە 318 کەس و 86 ڕێکخراو سنوردارکردنی ئەوروپا لەسەر سوریا دەگرێتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر کۆمپانیایەکی تورکی سەپاند

لە چوارچێوەی سزاکانی ئێراندا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر سێ دامەزراوەی کۆمپانیای گۆڵدن گڵۆبی تورکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *