کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی: تەلئەبیب مەزەندە دەکات کە ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئێران

کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە مەزەندە دەکەن کە ئەمریکا لە ئاستانەی هێرشکردنە سەر ئێراندایە و هەفتەی داهاتووی بە “هەفتەیەکی سەرەکی” لەم بارەوە وەسف کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنیی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ هێشتا بڕیاری کۆتایی بۆ هێرشکردن نەداوە، بەڵام ئەمریکا پرۆسەی ئامادەکردنی کەرەستە و ڕێکخستنی پێویست بۆ ئەگەری ئۆپەراسیۆن تا کۆتایی ئەم هەفتەیە تەواو دەکات.

کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل دەنووسێت کە لەم دیدارانەدا بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئیسرائیل هەڵوێستی تەلئەبیبیان خستۆتە بەردەم لایەنی ئەمریکی. به پێی ئەم هەڵوێستە له لێدانی یەکەمدا پێویسته لە تەنیشت ئامانجە حكوومییەكان، هێرش بکرێته سەر ئامانجه سەربازییە تایبەتەكان.

بە پێی ڕوانگەی ئیسرائیل، جگە لە بەئامانجگرتنی دامودەزگاکانی حکوومەت بە ئامانجی هاندانی گەلی ئێران بۆ ڕووخاندنی حکوومەت، پێویستە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا سیستەمی مووشەکی زەوی بە زەویی کۆماری ئیسلامیش بکەنە ئامانج بە مەبەستی لاوازکردنی توانا سەربازییەکانی حکوومەت بە شێوەیەکی جیددی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *