ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوە لە کەڵەوانان

ڕای گشتیی ئاگادار دەکەینەوە سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی لە ڕووداوێکی گوماناویدا ئۆتۆمبیلێکی کۆمەڵە لە نێوان ڕێگای سلێمانی بۆ دووکان تەقیوەتەووە و بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پێشمەرگەیەکی  کۆمەڵە بە ناوی «سەعید (هێرش) ڕەنجبەری» گیانی بەخت کردووە و «ئارام بەهرامی» یەکێکی دیکە لە پێشمەرگەکانمان بریندارە کە بە خۆشییەوە باری تەندروستیی جێگیرە.

بەم بۆنەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاورێیانی هاوڕێ هێرش و خەڵکی ناوچەی لەیلاخ دەکەین و هیوای هەرچی زووتر چاکبوونەوە بۆ هاوڕێ ئارام بەهرامی دەخوازین.

ئاسایشی سلێمانی و ئەمنییەتی کۆمەڵە خەریکی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەن و لە ڕاگەیاندنەکانی دیکەدا ڕای گشتی لێ ئاگادار دەبێتەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی

٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی
١٨ی فێورییەی ٢٠٢٦ی زایینی

دووبارە هەوڵبدەرەوە

محەمەد هەورامی: لاهور شێخ جەنگی پێش زیندان ڕازی ببوو دوو کورسیەکەی بداتە بافڵ تاڵەبانی

قەندیل پرێس حەسرەتێکی مێژوویی: ئەو دەرفەتەی دەیتوانی ئارامی سلێمانی بپارێزێت (بە بۆنەی ساڵیادی ڕوداوەکانی لالەزارەوە) …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *