ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە لە ڕاگەیاندراوێكدا شەهیدبوونی 12 شەڕڤانی ئاشكرا كرد كە لە شەڕی بەرامبەر گرووپە توندڕەوەكانی سەر بە دەوڵەتی توركیا شەهیدبوون.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە “لە هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شەڕڤانانی هەسەدە داستانی قارەمانێتی دەنووسنەوە، بەتایبەت لە بەندوای تشرین و پردی قەرەقۆزاق. ئەمە ٢٨ ڕۆژە شەڕڤانان تەواوی هێرشی چەتەكانیان شكاندووە و ئەفسانەی لوتبەرزیی دەوڵەتی توركیان تێكشكاند”.
دەشڵێت “شەڕڤانان بە یەكگرتنی بەهێزی كورد و عەرەب و سریانی و پێكهاتەكانی تر، بەرخۆدانێكی مەزن دەكەن و تا كۆتایی شكۆی دانیشتووان دەپارێزن. گیانی خۆیان كردووەتە پردێك تا گەلانی هەرێمەكە بگەنە ئازادی و ئاشتی و ئاسایش”.
لە ڕاگەیاندراوەكە هەسەدە دەڵێت “بەڵێن دەدەن بە تێكشكاندنی خەونی داگیركەرانو سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان دەكات و بەڵێن دەدات بە درێژەدان بە ڕێگەی فیداكاری و فراوانكردنی تێكۆشان بەرامبەر هێرشەكان. هەروەها بەڵێن دراوە كە هەرگیز ناهێڵن چەتەكان بگەنە هەرێمەكە و لەسەر بەڵێنەكانیان بۆ شەهیدان بەردەوام دەبن”.
قەندیل پرێس