هێرشی زارەکی بۆ سەر ژنێکی ئێرانی کە ئاڵای “ژن، ژیان، ئازادی”ی هەڵگرتبوو لە گردبوونەوەیەکدا لە دەرەوەی وڵات

ڤیدیۆیەک كە لە سۆشیال میدیادا بڵاوكراوەتەوە، ژنێکی ئێرانی کە بۆ بەشداریکردن لە گردبوونەوەیەکی دەرەوەی وڵاتدا بەشدار بووە، لەکاتێکدا ئاڵایەکی سێ ڕەنگی بەدەستەوەیە کە لەسەری نووسراوە “ژن، ژیان، ئازادی”، تەنها لەبەر ئەوەی ئاڵای شێر و خۆری پێ نییە، دەكەوێتە بەر هێرشی زارەكی بەشێك لە سەڵتەنەت تەڵەبان و پێی دەڵێن: “تۆ مافی ئەوەت نییە بەم ئاڵایە بەشداری گردبوونەوەکە بکەیت”.

ئەمانە هەر ئەوانەن کە بانگەشەی “یەکێتیی نەتەوەیی” دەکەن، بەڵام بە کردەوە، ئاڵا، هێمای شۆڕشی ژنان و گەنجانی ئێران، وەک ئاڵای دوژمن دەبینن و خاوەنەکەی لە گردبوونەوەکە دەردەکەن.

ئەمە بەڵگەیەكی زیندووە: دەسەڵات بە گوللە دەکوژێت، هەندێک بەناوی ئۆپۆزسیۆن بە زمان و دوورخستنەوە. هەردووک یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستەقینەی گەلانی ئێرانە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *