هێرشکردنە سەر لەیلا زانا لە یاریگەیەکی تۆپی پێدا کاردانەوەی تووندی لێدەکەوێتەوە

پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی) بە تووندی سەرکۆنەی ئەو دروشمە نەشیاوانە دەکات لە کاتی یارییەکی تۆپی پێدا ئاراستەی لەیلا زانا، سیاسەتڤانی کورد لە باکووری کوردستان کران و داوای رێکاری یاسایی بەپەلە دەکات.

دەم پارتی لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو دروشمە نەشیاوانە دەربڕی لە یاری نێوان هەردوو تیپی بوورسا سپۆر و سۆما سپۆر لەلایەن هاندەرانەوە گوترانەوە. دەم پارتی ئەو زمانەی بە “نەشیاو و جێگەی نیگەرانییەکی ” ناو دەبات.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەم رووداوە رەنگدانەوەی “بیرکردنەوەیەکی رەگەزپەرستی و فاشیستییە” هیچ پەیوەندییەکی بە وەرزش و کۆمەڵگەوە نییە. دەم پارتی داوا لە وەزارەتە پەیوەندارەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت لە تورکیا دەکات لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەو بارەیەوە بکەن و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی کارێکی لەو شێوەیە بکرێت.

ئەو پارتە سیاسییە جەخت لەوە دەکاتەوە یاریگەکان نابێت ببنە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی گوتاری رق و کینە یان جیاکاری. هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، بە ئامانجگرتنی لەیلا زانا پێویستییەکی بەپەلە نیشان دەدات بۆ دەرکردنی یاسای تووند دژی گوتاری رق و کینە لەو وڵاتەدا، بە شێوەیەک سزاکان رێگر بن لە دووبارەبوونەوەی ئەم رەفتارانە.

لەیلا زانا، یەکێکە لە دیارترین سیمبولەکانی کوردپەروەری و تێکۆشانی گەلی کورد، لە تەمەنی 21 ساڵیدا وەک پەرلەمانتار هەڵبژێردرا و بەهۆی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە نێو پەرلەمان، بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی کرا.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەم رووداوە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و نێوەندە سیاسییەکان لێکەوتووەتەوە و جارێکی دیکە پرسی رەگەزپەرستی و لێپرسینەوە لە هاندەرانی لە نێو یاریگەکاندا لێکەوتووەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *