بنيامين نەتانياهوو، سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل لە کاتى بەڕێکەوتن بۆ واشنتن لە فڕۆکەخانەی تەلئەڤيڤ رايگەياند، دەتوانن لەگەڵ ئەمريکا نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژنەوە.
نەتانياهوو گوتيشی، “من يەکەم سەرۆکم، کە دۆناڵد ترەمپ لە دوای دەستبەکاربوونی لەگەڵمدا کۆدەبێتەوە. لە سەردانەکەشدا باسی کێشەکانی ناوچەکە و رێککەوتنی ئاگربەست دەکەین”.
سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل ئەوەشی گوت، “ئەو بڕیارانەی لە شەڕەکەدا دامان، روکاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڕیوە، بڕیارەکانمان و ئازایەتیی سەربازەکانمان نەخشەکەیان کێشاوەتەوە”.
باسی ئەوەشیکرد، “بە کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ، دەتوانین دووبارە نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنانەت زیاتر و بۆ باشتریش دابڕێژینەوە”.
نەتانیاهوو گوتیشی، “دەتوانین ئاسایش بەهێز بکەین، بازنەی ئاشتی فراوانتر بکەین و لە رێگەی هێزەوە سەردەمێکی سەرنجڕاکێشی ئاشتی بەدەست بهێنین”.
قەندیل پرێس