نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بڕیاری پەکەکە: ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژووییە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشوازی لە بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە، چه‌کدانان و به‌پیره‌وه‌چوونی بانگه‌وازی به‌ڕێز ئۆجالان دەکەین، هەروەها “ئامادەیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ به‌رده‌وامی له‌ پێشکەشکردنی هه‌ر جۆرە يارمه‌تى و هاوكارييه‌ك بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویيە.”

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

پێشوازی لە بڕیاری PKK بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چه‌کدانان و به‌پیره‌وه‌چوونی بانگه‌وازی به‌ڕێز ئۆجالان دەکەین و بە هەنگاوێکی چارەنووسسازى دەزانین کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە. ئەم هەنگاوە نيشانه‌ى پێگەیشتنی سیاسييه‌ و ڕێگە بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە دەکاتەوە کە پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێز دەکات.

ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه‌ و هه‌مووان چاويان له‌وه‌يه‌ ئەم هەنگاوە گرنگه‌ بە هەنگاوی ديكه‌ى ئەرێنی و پێويست لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەڵام بدرێتەوە. ئه‌مه‌ زەمینەیەکی دروست و گونجاو ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌ و ده‌بێته‌ بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی و گشتگیر کە کۆتایی بە دەیان ساڵ له‌ توندوتیژی و ئازار و مه‌ينه‌تى دەهێنێت و ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نوێی پێشکەوتن دەبات.

وێڕای ستایش و پێزانین بۆ ڕۆڵی سه‌رۆک ئه‌ردۆغان له‌ پشتگیریکردن و هه‌وڵه‌کانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که‌، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ پشتگیريی هه‌موو هەوڵێك‌ بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەکات و هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە. هه‌روه‌ها ئامادەیيی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ به‌رده‌وامی له‌ پێشکەشکردنی هه‌ر جۆرە يارمه‌تى و هاوكارييه‌ك بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویيیە.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *