به‌په‌له

نێچیرڤان بارزانى و فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و فەرماندەى هێزەکانى هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هاوکاریی و هەماهەنگییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان کردووە.

نێچیرڤان بارزانی و جەنەراڵ کێڤن لیهی، دوایین پێشهاتەکانى پەیوەست بە رەوشى ئەمنی لە عێراق و سووریا، هەڕەشەکانی ڕێکخراوی داعش له‌سه‌ر ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

هەردوولا جەختیانکردەوە، لە گرنگیى بەردەوامیی هەماهەنگیى هاوبەشى نێوان هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی “تیرۆر” و بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی و جەنەراڵ کێڤن لیهی، لەبارەى پرسەکانی پەیوەست بە چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتى بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *