مەسعود بارزانی: کورد یەک نەتەوەیە و یەک چارەنووسیشیان هەیە

لە ئەڵمانیا پەیامێکی مەسعود بارزانی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان کرا و تیایدا ناوبراو پاڵپشتی خۆی بۆ رۆژئاوا دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە خاکی کوردانی سوریا بە “ناحەق” دابەشکراوە.

ئەمڕۆ شەممە پاش ئەوەی لە شاری بۆن-ی ئەڵمانیا هاوڵاتییان بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان گردبوونەوە، لە رێوڕەسمەکەدا وتارێکی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان خوێندرایەوە و تیایدا هاتووە “گەلی کورد یەک نەتەوەیە و یەک چارەنووسیشمان هەیە. گەلی کوردستان هیچ کات ئیرادەی خۆی لەدەست نەداوە”.

وتیشی “خاکی کوردستان بە ناحەقی دابەشکراوە. دەبێت هەر کوردێک پشتیوانیی کوردی رۆژئاوای کوردستان بێت. دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات، هەروەها دەبێت مرۆڤایەتی پارێزەری کوردستان بێت”.

بارزانی لەپەیامەکەدا باسی لەوەشکردووە، گەلی کورد یەک نەتەوەیە و یەک چارەنووسیشیان هەیە و کێشەی لەگەڵ هیچ نەتەوەیەک نییە.

سەرۆکی پارتی داواشی لە حکومەتی سوریا و هەسەدە کردووە، پابەندی ئاگربەست بن و پشت بە دیالۆگ ببەستن. هەروەها راشیگەیاندووە “پێویستە مافەکانی گەلی کورد لە دەستوری سوریادا جێگیر بکرێن”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *