به‌په‌له

میاندواو؛ دەستبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

هێمن ئەحمەدزادە، سالار ئوستادئەحمەدی و حەسەن ڕەمەزانی، سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری میاندواو لە لایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ۲۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۵ (۱۸ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، هێمن ئەحمەدزادە، سالار ئوستادئەحمەدی و حەسەن ڕەمەزانی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سەرچنار» سەر بە شاری میاندواو دەستبەسەر کران.

دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و بە بەکارھێنانی توندوتیژییەوە ئەنجام دراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تەقینەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شێلادزێ

​قەندیل پرێس لە ساتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *