به‌په‌له

شاندی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و پارێزەرانی فەرەنسی، سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد

شاندی ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا و پارێزەرانی فەرەنسی، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد.

شاندەکە لە پەرلەمانتارانی ئەوروپا و پارێزەر و ئەندامانی ڕێکخراوی “پارێزەرانی بێ‌سنوور”ـی ناحکومیی فەرەنسا (ASF)، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد.

هاوسەرۆکی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئیلهام ئەحمەد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی فەرمانگەکە خالید ئیبراهیم، پێشوازییان لە شاندەکە کرد.

ناوی ئەندامانی شاندەکە:

مونیر ساتۆری: ئەندامی فەرەنسیی پەرلەمانی ئەوروپا، سەرۆکی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ، پارێزەری نووسینگەی یاسایی پاریس.

– ئێمێلی مۆرینۆ: سەرۆکی کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤی، ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی پارێزەرانی فەرەنسا.

– فابیان سەڤران: سەرۆکی کۆمەڵەی (Fraternité Générale)

– ماری دۆس: پارێزەری نووسینگەی یاسایی پاریس، ئەندامی (ASF).

– ماتیۆ یاگارد: پارێزەری نووسینگەی یاسایی پاریس، نوێنەری (ASF).

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن لەسەر ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەکان لە بواری یاسایی و مافەکانی مرۆڤەوە هەڵسەنگاندیان کرد، دەرفەتەکانی هاوکارییان لە ئایندەدا، تاوتوێ کرد.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *