به‌په‌له

جێبەجێ كرانی حوکمی لەسێدارەدانی موجاهید کوركور

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 21ی جۆزەردان، عەباس کوركوری، ناسراو بە موجاهید کوركور، هاووڵاتیی خەڵكی ئیزە لە زیندانی شەیبانی ئەهواز لە سێدارە درا.

دەسەڵاتی قەزایی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئیزە لە مانگی خەزەڵوەری 1401، ئەوی بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی کیان پیرفەلەك، منداڵێکی تەمەن 9 ساڵان تۆمەتبار کردبوو.

هەواڵدەری میزان، سەر بە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، موجاهید كوركوری بە “یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نائارامییەکانی ئیزە” ناوبرد، بەڵام شوێنی وردی لەسێدارەدانەکەی دیاری نەکرد.

بنەماڵەی کیان پیرفەلەك چەندین جار ئەو تۆمەتانەیان لە دژی کوركور و هاووڵاتیانی دیکەی ئیزە ڕەت كردەوە و دەڵێن تەقەکردنەکە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شاندێکى هاوبەشی ئەمنی عێراق و هەرێم دەچێتە تاران

 ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکرای کرد، لێکتێگەیشتنێکی “گەورە” لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *