به‌په‌له

رۆبەرت پریڤۆست بە پاپای نوێی ڤاتیکان دیاریکرا

رۆبەرت پریڤۆست، کاردیناڵی ئەمریکی بە پاپای نوێی ڤاتیکان دیاریکرا.

دوای ئەوەی دووکەڵی سپی لە دووکەڵکێشی کەنیسەی سیستین بەرزبووەوە و پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا. دوای زیاتر لە کاژێرێک، پاپای نوێ لە بالکۆنی کەنیسەی سانت پیتەری ڤاتیکان دەرکەوت.

رۆژی پێنجشەممە 08-05-2025، دوای دوو جار دەنگدان و دوو جار بەرزبوونەوەی دووکەڵی رەش، دواجار دووکەڵی سپی دەرکەوت و هەموو کەنیسەکانی رۆما زەنگی هەڵبژاردنی پاپای نوێیان لێدا.

پۆلیسی ڤاتیکان دەڵێت، نزیکەی 40 هەزار کەس لە گۆڕەپانی سان پیتەر لە ڤاتیکان ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبن.

لە دوێنێوە 133 کاردیناڵی 70 وڵاتی جیاواز لە نێو کەنیسەی سیستین خەریکی دەنگدان و هەڵبژاردنی پاپای نوێن؛ نزیکەی 1.4 ملیار کریستیانی کاسۆلیکیش چاوەڕێی ئەو ساتە بوون.

🔹 دوای گیانلەدەستدانی پاپا فرانسیس، رۆبەرت پریڤۆست بووە 267ـەمین پاپای ڤاتیکان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *