هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە چەند گوندێکی شاری میاندواو شەش هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی خالق ڕەحیمی، سدیق عەباسنژاد، بێهزاد بەرجەستە، کەیوان بەرجەسته، شەهاب تەوان و نیما قوربانزادە دەستبەسەر کرد و گواستنیانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.
بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٢٣ی فێبرییەی ٢٠٢٥) هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر گوندی «ئیبراهیمئاوا»ی میاندواو و بەبێ مۆڵەتی یاسایی چوار هاووڵاتیی ئەم گوندەیان بە ناوەکانی نیما قوربانزادە، بێهزاد بەرجەستە، کەیوان بەرجەسته و شەهاب تەوان دەستبەسەر کردووە.
هاوکات سدیق عەباسنژاد لە گوندی «قەڵای هولاکۆ» و خالق ڕەحیمییش لە گوندی «گامێش گوڵی» هەر لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراون.
ئەم ٦ هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کراون.
قەندیل پرێس