به‌په‌له

دیمەنی مانگرتنی بەربڵاوی زیندانیانی یەکەی ٢ی زیندانی قەزل-حسار

دوابەدوای گواستنەوەی کۆمەڵێک بەندکراو بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی لەسێدارەدان، یەکەی ٢ی بەندیخانەی قەزل-حسار لە کەرەج، لە ڕۆژی دووشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٠٢١ەوە، یەکێک لە بەربڵاوترین ناڕەزایەتییەکانی چەند مانگی ڕابردووی بەخۆیەوە بینی.

سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە زیندانیانی ئەم یەکەیە بە ڕەتکردنەوەی وەرگرتنی ژەمەکان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر بە دۆخی ئێستا.

لە بەرامبەر مانگرتنەکەدا، ڕوحوڵڵا حوسێن زادە، جێگری داواکاری گشتی شاری کەرەج، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی زیندان، بۆ قسەکردن لەگەڵ زیندانییەکان چوونەتە ناو ئەو شوێنە و بەڵێنی ئەوەیان دا کە چەند کەسێک لەو کەسانەی کە بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستراونەتەوە، بگەڕێندرێنەوە. بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیندانییەکان بەنیازن تا جێبەجێکردنی بەڵێنەکان درێژە بە مانگرتنەکەیان بدەن.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شیعەکان رێککەوتن و عەلی زەیدی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کراوە

قەندیل پرێس ئەمرۆ 27ـی نیسانی 2026 دوای ناکۆکیەکی زۆر لەنێو ماڵی شیعە و سەرنەکەوتنی هەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *