دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات کرا

قەندیل پرێس، هەولێر

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵات کرا، بەڵام ئامانجەکەی نەپێکاوە.

دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: “ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاتژمێر:7:40 خولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی کەمپی ئاوارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بناری چیای کۆڕەک لە سنووری پارێزگای هەولێر کرا”.
دژە تیرۆر دەشڵێت، “درۆنەکە ئامانجی خۆی نەپێکا و تێکشکا و کەوتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتەوە

دوای چەندین فشار و بۆردوومانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی هێزە کوردییەکانی رۆژهەلاتی کوردستان کوتا جار لە 29ـی ئاداری 2023 لە بەغدا، عێراق و ئێران کۆنووسێکی ئەمنیی هاوبەشیان بۆ هاوئاهەنگی لە پاراستنی سنووری هاوبەشی نێوانیان واژۆ کرد. لە دوای ئەو رێککەوتنە ئەمنیەوە، هەریەکە لە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران لە سێ کەمپدا، لە ناوچەی بالیسانی بناری چیای کۆڕەک سەر بە پارێزگای هەولێر جێگیرکران و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێراق مەرجی بەکارنەهێنانی خاکی هەرێم و ئێراق بۆ هێرشکردنی سەر ئێرانیان قبوڵکرد، بەڵام بێ هەبوونی هیچ چالاکیەکی چەکداری لە لایەن هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستان پەنابەرەکانی رۆژهەلات لە کەمپەکاندا بە ئامانج دەگیرێن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *