به‌په‌له

دوو رێکخراوی نێودەوڵەتی: دوای هێرشی ئیسرائیل 20 هەزار کەس لە ئێران دەستبەسەرکراون

دوو رێکخراوی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ رایانگەیاند، لە دوای هێرشی ئیسرائیلەوە، زیاتر لە 20 هەزار کەس لە ئێران بە هۆکاری سیاسی دەستبەسەر کراون.

رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ) و رێکخراوى جیهانیى چاودێریى مافى مرۆڤ (هیومەن رایتس وۆچ) لە راپۆرتێکی هاوبەشدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردووەتەوە دەڵێن، لە 13ـی حوزەیرانەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 هەزار کەس لە رەخنەگران، چالاکڤانانی مافی مرۆڤ، رۆژنامەڤانان، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هاووڵاتییانی ئەفغانستان لە ئێران دەستبەسەر کراون.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەشێکی بەرچاو لە دەستبەسەرکراون کورد و بەلوچن.

ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییانە دەڵێن، لەو ماوەیەدا لانیکەم 9 کەس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لە سێدارەدراون.

ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ و هیومەن رایتس وۆچ داوا لە دەسەڵاتی ئێران دەکەن، بە خێرایی لە سێدارەدانی بەندکراوان رابگرێت و ئەو کەسانەی بێ هۆکار دەستبەسەرکراون ئازاد بکات.

داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، گوشار بخەنە سەر ئێران بۆ وەستاندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و سزای ئەو کەس و دامەزراوانە بدەن، دەستیان لە پێشێلکارییەکەدا هەیە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بومەلەرزەیەکی سیاسی لە ئەنقەرە و هەرەسھێنانی لیرەی تورکی

​قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیکاری ​قەیرانی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە لە دوای …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *