به‌په‌له

حوکمی رزگار بەیگزادەی بابامیری لەلایەن دەسەڵاتی قەزاییی ڕێژیمی ئێرانەوە سەپێندرایەوە

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، رزگار بەیگزادەی بابامیری، زیندانی سیاسیی تەمەن ٤٧ ساڵانی کورد، لە لایەن دەسەڵاتی قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ژینۆ بەیگزادەی بابامیری، کچی ئەو بەندکراوە سیاسییە ، لە پلەتفۆرمی ئیکس ئەو هەوڵەی پشتراست کردۆتەوە و نووسیویەتی: ” باوکم، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە”.

رزگار بەیگزادەی بابامیری، لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکییەکانی لە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

دادگای ورمێ پێشتر بە تۆمەتی قەتل ناوبراوی بە ١٥ ساڵ زیندان حوکم دابوو؛ حوکمێک کە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئازەربایجانی رۆژئاواوە وەک خۆی پشتراست کرابووەوە.

جگە لەم دۆسیەیە، بابامیری دۆسیەیەکی دیکەی لە دادگای شۆرشی ورمێ بە تۆمەتی “بەغی” هەبوو کە لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوو.

ژینۆ بەیگزادە، کچی ناوبراو، پێشتر رایگەیاندبوو کە باکی هیچکام لەم تۆمەتانەی وەئەستۆ نەگرتووە. بە وتەی ئەو باوکی لە کاتی خۆپیشاندانەکی “ژن، ژیان، ئازادی”دا تەنیا دەرمانی بۆ برینداران دابین کردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *