دەنیز یوجەل جێگری سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و وتەبێژی فەرمیی پارتەکە ههڵوێستى خۆى لهبارهى پرسى كوردهوه ڕاگهیاند، دهڵێت:”چارەسەری پرسی کورد دەبێت لەڕێگەی پەرلەمانی تورکیا بەشەفافیەتێکی تەواوەوە ئەنجامبدرێت”.
یوجەل وتویهتى:”جهههپه پێشوازیی لەهەوڵەکانی دیالۆگ لەگەڵ هەمولایەنە سیاسییەکان دەکات، پەرلەمانیش شوێنێكى گونجاوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە”.
ئەو لێدوانەی یوجەل لەسەر کۆبونەوەی وهفدێكى پارتی یەکسانیو دیموکراسی جەماوەری (دەم پارتی) هات لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لەزیندانی ئیمراڵی”.
ئەو دیدارە لەماوەی نزیکەی 10 ساڵدا یەکەم کۆبونەوەی لەوجۆرە بوو، ئەوەش لەوەڵامی بانگەوازی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە)کە پێشنیازی لێخۆشبونی ئۆجەلانی کرد بەو مەرجەی کە لەڕێگەی پەرلەمانەوە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ڕابگەیەنێت.
یوجەل جهختیكردهوه، پارتی گەلی کۆماری بەردەوامە لەگفتوگۆ لەگەڵ هەمولایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ کێشەی کورد لەتورکیا.
قەندیل پرێس