تەمیر هایمان، جەنەڕاڵ خانەنشینکراوی ئیسرائیل، بەرپرسی پێشوی هەواڵگری سەربازی و سەرۆکی ئێستای پەیمانگای لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی نیشتمانی، پێنج سیناریۆی ئەگەری ئاشکرا کرد کە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە قاڵب دەدەن دوای پەرەسەندنی سەربازیی ئەم دواییە كه 12 ڕۆژی خایاند.
تەمیر هایمان لە بەڵگەنامەیەکدا کە کەناڵی 12ی ئیسرائیل پەخشیکردوە، ئاماژەی بەوەکردوە، ئۆپەراسیۆنەکە دۆخی ئەمنی ئیسرائیلی لە کورتخایەندا باشترکرد، بەڵام هەڕەشەی ئێران ماوه، ناوبراو داوای کرد ستراتیژێک بگیردرێتهبهر کە گوشاری سەربازی و پاڵنانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرەو ڕێککەوتنێکی توندی ئەتۆمی تێکەڵ بکات.
پێشبڕکێیەکی خێرا بۆ بۆمبەکە
هایمان پێشبینی دەکات ئێران هەوڵی خێرا پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بدات ئەگەر ڕێبەری باڵای ئێران بە پێویستییەکی ستراتیژی بزانێت و هۆشداری دەدات لەوەی کە مادەی پیتێنراو لەبەردەستدایە و ئەو ڕێگایە دەتوانێت ئێران بکاتە “دەوڵەتێکی خاوهن چهكی ئهتۆمی”.
پڕۆژەیەکی ئەتۆمی نهێنی لە پشت ڕێککەوتنێکی گشتی
ڕەنگە تاران پەنا بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ڕواڵەتێکی ئەتۆمی پەنا ببات و لە هەمان کاتدا بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی توانایەکی ئەتۆمی شاراوە، سیناریۆیەک کە کاری هەواڵگری ڕۆژئاوا قورستر دەکات.
نە ڕێککەوتن، نە ئاسۆی ڕون
لەو سیناریۆیەدا دانوستانەکان شکست دەهێنن و سزای توند دەسەپێنرێن و ئێران بە ماندوبون دەهێڵێتەوە و ئەگەری هەیە خواستی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بەهێزتر بکات. ئەوەش پرسیار دەوروژێنێت کە کامیان لە پێش هەمو شتێکەوەیە: ڕوخانی ڕژێم یان بۆمب؟
وازهێنان لە هێزی ئەتۆمی
هایمان پێیوایە کە ئێران ئەگەر هەست بکات بە تەواوەتی دەستبەرداری پڕۆژەی ئەتۆمی هەڵبژێرێت، بەڵام ئەو ئەم بژاردەیەی بە “نزیکەی مەحاڵ” وەسف کرد بە لەبەرچاوگرتنی ململانێی لەگەڵ دوکتورینە سیاسییەکەی.
داڕمانی ڕژێم
هایمان ڕوخانی ڕژێم لە ئێران بە توندڕەوترین سیناریۆ دەزانێت، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای زیادبونی گوشارە ناوخۆییەکان هیچ نیشانەیەک بۆ داڕمانی نزیک نییە.
ئەو جەنەراڵە ئیسرائیلییە داوای نوێکردنەوەی ستراتیژی ئیسرائیلی کرد بۆ پاراستنی “دەستکەوتە سەربازییەکان” و وەبەرهێنانیان لە گەیشتن بە ئامانجە ئەمنی و سیاسییە فراوانەکان.
قەندیل پرێس