باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سوریا: تۆم باراک لەگەڵ مەزڵوم عەبدی باسیان لە سوریایەکی یەکگرتوو کرد

دوێنێ شەممە 19ی تەموزی 2025، تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سوریا، کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سوریا و رێگەکانی گێڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە.

ئاماژە بەوەکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوە کردەییەکان بەرەو تێکەڵبوون بە سوریایەکی یەکگرتوو کراوە، لەپێناو داهاتوویەکی ئارام، خۆشگوزەران، هەمەلایەنگر و سەقامگیر بۆ هەموو سورییەکان، کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەم هەنگاوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سوریا بێت، تۆم باراک “سوپاسی جەنەڕال مەزڵومی کرد لە بەرامبەر سەرکردایەتییەکەی و هاوبەشی بەردەوامی هەسەدە لە شەڕی دژی داعش لە سوریا”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچەلی حەوت خاڵ دژی ئیسرائیل پێشنیاز دەکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) رەخنەی تووند لە ئیسرائیل دەگرێت لەبەرامبەر هێرشەکەی سەر بنکەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *