به‌په‌له

یەکەم هێزی سیاسی ئیسلامی کوردی دژی هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب هاتە دەنگ

قەندیل پرێس

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وەک گەورەترین پارتی ئیسلامی کوردی لە باشوری کوردستان دژی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا لەسەر گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب هاتە دەنگ، لە بەیاننامەیەکدا کە کوپیەک بۆ قەندیل پرێس نێردراوە ڕادەگەیێنن؛ “بە نیگەرانیەوە سەیری رووداو و ئالۆزیەكانی هەردوو گەڕەكی شێخ مقسود و ئەشرەفیە دەكەین لە پارێزگای حەلەب كە بەداخەوە دەیان قوربانی لێكەوتەوە”
یەکگرتووی ئیسلامی لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش دەکات؛ “داواكارین بەزووترین كات كۆتایی بەو پێكدانانە بهێنرێت و هەردوولا بگەرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان”

دەقی بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو، سەبارەت بە رووداوەكانی سوریا:

ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە نیگەرانیەوە سەیری رووداو و ئالۆزیەكانی هەردوو گەڕەكی شێخ مقصود و ئەشرەفیە دەكەین لە پارێزگای حەلەب كە بەداخەوە دەیان قوربانی لێكەوتەوە، وێڕای ئاوارەبوونی هەزاران هاوڵاتی مەدەنی لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە.

بۆیە داواكارین بەزووترین كات كۆتایی بەو پێكدانانە بهێنرێت و هەردوولا بگەرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان بۆ چارەسەری كێشەكان بەرێگای ئاشتی لەسەر بنەمای رێككەوتنەكانی نێوان حكومەتی سوریا و سەركردایەتی هەسەدە .

مەكتەبی سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
8/1/2026

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕاگەیەندراوی خەبەریی کۆبوونەوەی ناوەندی دیالۆگ بۆ هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی باڵای حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٥/١/٢٠٢٦) بەڕێوە چوو. لەم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *