یەپەگە لە حەلەب هێرشی پێچەوانەی دەستپێکرد و ٦ چەکداری سەر بە حکوومەتی سووریا کوژران

قەندیل پرێس

دوای هێرشەکەی ئێوارەی ئەمرۆ بۆ سەر گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود لە شاری حەلەب، و بریندارکردنی ٣ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆی کوردی، هێزەکانی یەپەگە هێرشی پێچەوانەیان بۆ سەر چەکدارەکانی حکوومەتە نوێکەی سووریا دەستپێکرد و لە ئەنجامدا ٦ چەکدار کوژراون و چەند چەکدارێک لەلایەن هێزەکانی (یەپەگە)ەوە بە دیل گیران.
تا ئێستاش شەر و پێکدادانەکان لە ناوچەکە هێشتا بەردەوامن.

هێرشەکانی یەپەگە دوای ئەوە دێت ئێوارەی ئەمرۆ چەکدارانی سەر بە تورکیا و دەسەڵاتی نوێی ڕژێمی دیمەشق هێرشیان کردە سەر بازگەی “ئەلعەوەرید” لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دەمیرتاش: تەنیا ڕێگەی ڕزگاربوونی تورکیا لە داڕمان گەیشتنە بە ئاشتییەکی شەرەفمەندانە.

قەندیل پرێس ​کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادی کۆمەڵایەتی لە شاری ئامەد لە باکوری کوردستان دەستیپێکرد و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *