به‌په‌له

یه‌كه‌م په‌یامى مه‌ترسیدار له‌دیمه‌شقه‌وه‌ دژى كورد بڵاوكرایه‌وه‌

دواى ڕوخانى ڕژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د، یه‌كه‌م په‌یامى مه‌ترسیدار له‌سوریاى نوێوه‌ دژى كورد ڕاگه‌یه‌نراو وه‌زیرى به‌رگریى سوریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “بونی هێزێكی كوردی لەناو وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕەتدەكەینەوەو هەسەدەش لەپرسی تێكەڵكردنی هێزەكانیدا دەستی دەستی دەكات”، ده‌شڵێت:”بەگوێرەی ڕێوشوێنی سەربازیی خۆمان هێزەكان به‌سه‌ر ناوچه‌كانى سوریادا دابەشدەكه‌ین”.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دیدارێكى له‌گه‌ڵ مرهف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگری ئیدارەی نوێی سوریا ئه‌نجامداوه‌، ئه‌و وه‌زیره‌ وتویه‌تى:”كارێكی دروست نییە چەكدارە كوردەكان كە لەلایەن ئه‌مریكاوه‌ پشتیوانیدەكرێن‌و لەباكوری ڕۆژهەڵاتی سوریان، خاوەن گروپێكی تایبەت بەخۆیان بن لەناو هێزە چەكدارەكانی سوریادا”.

ئەبو قەسرە، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، “فەرماندەی ئەو گروپە كوردییە چەكدارەی ناسراوە بەهێزەكانی سوریای دیموكرات، دەستی دەستی دەكات لەمامەڵەكردن لەگەڵ ئەو پرسەى كه‌ ناونراون یه‌كخستنى هێزه‌كان له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریدا”.

ئەبو قەسرە، ئەو پێشنیازەی ڕەتكردەوەو وتی:”ئەوان دەچنە ناو وەزارەتی بەرگریی به‌گوێره‌ى ڕیزبەندی لەسەرەوە بۆ خوارەوەی وەزارەتی بەرگریی‌و بەگوێرەی ڕێوشوێنی سەربازیی خۆمان هێزه‌كان دابەشدەكه‌ین، كێشەمان نییە لەوەدا، بەڵام وەك ئه‌وه‌ى هه‌سه‌ده‌ یەكەو گروپێكی سەربازی بن لەناو وەزارەتی بەرگریی، ئەوە دروست نییە”.

په‌یامه‌كه‌ى وەزیری بەرگری سوریا لەكاتێكدایە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی عەرەبیە، جەختیكرده‌وه‌ لەوەی، چەك دانانێن‌و هێزەكانیشیان هەڵناوەشێننەوە، جگە لەدانوستانیش هەر ڕێگه‌یەك لەپرسی تێكەڵكردنی هێزەكان بگیرێتەبەر كێشەی گەورە لەسوریا دەخولقێنێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

باخچه‌لی وه‌ڵامی بارزانی ده‌داته‌وه‌: هه‌ر گورگه‌ بۆره‌كه‌م و تا مردنیش هه‌روا ده‌مێنمه‌وه‌

ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په‌، رایگه‌یاند، ئیستیفزازه‌كانی جزیره رامان ناگرن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ر گورگه‌ بۆره‌كه‌م …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *