گوتەبێژی یەپەژە: نێوەندگیریی نێوان هەسەدە و تورکیا شکستیهێنا

رووکەن جەمال، گوتەبێژی راگەیاندنی یەپەژە راگەیاند “نێوەندگیریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتیی ئەمریکا لە نێوان تورکیا و هەسەدە بۆ راوەستاندنی هێرشەکانی سەر کۆبانی و پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین و گواستنەوەی گۆڕی سوڵتان سلێمان شکستیهێنا”.

گوتەبێژی راگەیاندنی یەپەژە ئاماژەى بەوە کرد “تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی داوای کیلۆمەترێک لە خاکی کانتۆنی فوڕاتیان دەکرد”.

دەشڵێت “مەبەستی تورکیا لە کیلۆمەترێک لە کانتۆنی فوڕات، گەمارۆدانی کۆبانی بوو”.

رووکەن جەمال روونیکردەوە “تورکیا دەیویست هەر لەنێو ئەو کیلۆمەترەدا بارەگا و چەکی قورس دابنێت”.

گوتیشى “ئێمە هێشتا ئامادەین گۆڕی سوڵتان سلێمان رادەست بکەین، بەڵام بە گوێرەی ئەو رێککەوتنەی لە سەردەمی رژێمدا کرا”.

بەگوتەى رووکەن جەمال “تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی گۆڕی سوڵتان سلێمان دەکەن بە بیانوو بۆ هێرشکردنە سەر کۆبانی”.

دەشڵێت “مەترسی جددی هەیە لەسەر دەستپێکردنەوەی ‌هێرشەکانی سەر شاری کۆبانی، پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی داوای ماف و قەرەبووی دادپەروەرانە دەکەن

قه‌ندیل پرێس- ڕاپۆرتی تایبه‌ت کۆچبەرانی سەرێکانی لە حەسەکە داوای قەرەبوو و مافە سەرەتاییەکانیان دەکەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *