به‌په‌له

کەمپەینی کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوی چەمچەماڵ لە شاری سەرپێڵ زەهاو دەستی پێکرد

لە شاری سەرپێڵ زەهاوی پارێزگای کرماشان، کەمپەینێکی تایبەت بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوی گەورەی چەمچەماڵ لە باشووری کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم کەمپەینە تەنها بە کۆکردنەوەی پارەوە سنووردارە و بڕیارە بە ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.

ڕێکخەرانی کەمپەینەکە ڕایانگەیاندووە: «کورد هەر خۆی پشت و پەنای خۆیەتی. گەرچی دراوی ئێرانی ئێستا بەهایەکی زۆری نییە، بەڵام ئێمە هاوخەمی خەڵکی چەمچەماڵین و لەم کاتە سەختەدا پشتیان بەرنادەین.»

ئەم چالاکییە لە میانەی هەوڵەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یارمەتیدانی برایانیان لە باشوور دەکرێت و نیشانەی یەکگرتوویی و هاودەردیی نێوان بەشەکانی کوردستانە.

 

 

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بۆردوومانی باکووری شێخ مەقسوود کرا و دوو کەس برینداربوون

گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ناوچەی شەقیق لە باکووری شێخ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *