به‌په‌له

کۆنفرانسی دامەزراندنی زانکۆی کوردی ئەڵمانی لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت

کۆنفرانسی دامەزراندنی زانکۆی کوردی ئەڵمانی ئەمڕۆ ١٧ی ئۆکتۆبەر دەستی پێکردووە و تا سبەی ١٨ی مانگ بەردەوام دەبێت.

لەم کۆنفرانسە دوو ڕۆژەدا باس لە ئامادەکارییەکان بۆ دامەزرداندنی زانکۆی کوردی لە شاری درێسدن دەکرێت.

ئەو زانکۆیە لە ساڵی ٢٠٢٦ەوە بە فەرمی دەست بەکار دەبێت. زمانی سەرەکی زانکۆکە زمانی کوردی دەبێت؛ هەم بە کرمانجی و هەمیش بە سۆرانی وانە دەگوترێتەوە.

هەروەها لە بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکان و ئەندازیارییدا وێڕای زمانی کوردی بە ئەڵمانی و ئینگلیزیش وانە پێشکەش دەکرێت.

دوای تەواوکردنی پڕۆسەی داواکاری و تاقیکردنەوەی ئۆنڵاین، خوێندکاران دەتوانن بڕوانامەی دانپیانراوی نێونەتەوەیی بەدەست بهێنن.

بە گوێرەی زانیارییەکان ژمارەیەک کەسایەتی، مامۆستا، پرۆفیسۆر و سیاسەتمەدار لە ٤ بەشی کوردستان لەم کۆنفرانسەدا بەشدارن.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *