کۆبانێ ٢٣ ڕۆژە لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایە

ماوەی ٢٣ ڕۆژە کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی سەختی مرۆییدایە، کێشەی تەندرووستی، خۆراک، سووتەمەنی و هەموو پێداویستییەکی دیکەی ڕۆژانە، تا دێت قووڵتر دەبێتەوە، تا ئێستاش گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ شارەکە ڕێگرییان لێ دەکرێت.

گرووپەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا، لە ٦ـی کانوونی دووەمەوە هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، پاشان هێرشیان کردە سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەهۆی هێرشەکانەوە پەنابەران لە تەبقا و ڕەقە و عەین عیسا و گوندەکانی کۆبانێ بەرەو شاری کۆبانێ ئاوارەبوون.

بە وتەی پزیشکەکانی کۆبانێ، بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە، هەموو جۆرە دەرمانێک لەبەردەستدا نییە، بەتایبەتی دەرمانی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرە تەواو بووە، توشبووانی شێرپەنجەش ناتوانن بچنە دەرەوەی کۆبانێ بۆ درێژەدان بە چارەسەرەکانیان.

هەروەها، ناتواندرێت شیر بۆ منداڵان پەیدا بکرێت و بەهۆی پچڕانی کارەبا و کەمی سووتەمەنییەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەخۆشخانەکان داخراون.

بەگوێرەی سەرچاوە تەندرووستییەکان، ئەگەر دەرمان و شیری منداڵان دابین نەکرێن، کێشەی تەندروستی گەورە درووست دەبێت.

لە بازاڕی کۆبانێ، سەوزە و کەرەستە سەرەکییەکانی خۆراک تەواو بوون، ناتوانرێت سووتەمەنیش پەیدابکریت، لە ئێستادا ژیانی ٦٠٠ هەزار کەس لە مەترسییەکی گەورەدایە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی داوای ماف و قەرەبووی دادپەروەرانە دەکەن

قه‌ندیل پرێس- ڕاپۆرتی تایبه‌ت کۆچبەرانی سەرێکانی لە حەسەکە داوای قەرەبوو و مافە سەرەتاییەکانیان دەکەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *