به‌په‌له

کۆبانێ ١٩ ڕۆژە لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایە

ماوەی ١٩ ڕۆژە شاری کۆبانێ و دەورووبەری لەژێر گەمارۆیەکی سەختدایە، قەیرانی تەندرووستی و خۆراک و ئاو و سووتەمەنی و هەموو پێداویستییەکانی دیکە، تا دێت قووڵتر دەبێتەوە، تا ئێستاش گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ شارەکە ڕێگرییان لێ دەکرێت.

گرووپە چەتەکانی سەر بە حکومەتی کاتیی سووریا دوای هێرشەکانیان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ویستیان هێرش بکەنە سەر کۆبانێ، بەڵام لەلایەن شەڕڤانان و گەلەوە ڕێگریان لێکرا، دواتر چەتەکان گامارۆیان خستە سەر شارەکە و ئەمڕۆ ١٩ ڕۆژە بەردەوامە کە ناهێڵن هیچ هاوکارییەک بە کۆبانێ بگات.

پزیشکەکانی کۆبانێ باس لەوە دەکەن، بەهۆی ئەو گەمارۆیەی خراوەتە سەر شاری کۆبانێ، کێشەی گەورەیان لە بواری دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ درووست بووە و هەموو جۆرە دەرمانێکیشیان لەبەردەستدا نییە، بەتایبەتی دەرمانی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرە تەواو بووە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، دەرمانی توشبووانی شێرپەنجەیان نەماوە و نەخۆشەکانیش ناتوانن بچنە دەرەوەی کۆبانێ بۆ درێژەدان بە چارەسەرەکانیان.
هەر بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە، ناتواندرێت شیر بۆ منداڵان پەیدا بکرێت و بەهۆی پچڕانی کارەبا و کەمی سووتەمەنیشەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەخۆشخانەکان داخراون.

بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکانی کۆبانێ، ئەگەر دەرمان و شیری منداڵان دابین نەکرێن، کێشەی تەندرووستیی گەورە درووست دەبێت.

هاوکات لە بازاڕەکانی کۆبانێ، سەوزە و کەرەستە سەرەکییەکانی خۆراک تەواو بوون، ناتوانرێت سووتەمەنیش پەیدابکریت، لە ئێستادا ژیانی ٦٠٠ هەزار کەس لە مەترسییەکی گەورەدایە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشەکانی ڕێژیم هەنگاوی خەبات و بەردەوامیمان پێ شل ناکا

خەڵکی خەباتکار و تێکۆشەری کوردستان! لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەردەوامی بە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *