قەندیل پرێس
دەقی راگەیەندراوی چوارچێوەی هەماهەنگی:
چوارچێوەی هەماهەنگی 250ـەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردەکانی لە نووسینگەی د.حەیدەر عەبادی ئەنجامدا. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەکان بەبۆنەی تەواوکردنی سەرکەوتووانەی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد.
چوارچێوەکە جەختی لەوە کردەوە کە هاوکاری نیشتمانی هەمەلایەنە بۆ گەشتکردن بە قۆناغی داهاتوو و چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی زۆر گرنگە.
چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر گرنگی یەکلاییکردنەوەی پرۆسەکانی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی کاتی دەستووری و بەپێی ڕێکارە یاساییە دامەزراوەکان کردەوە.
جەختیشی لەوە کردەوە کە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان گەرەنتی گواستنەوەی دەستووری ڕێک و پێک و ڕێزگرتن لە ئیرادەی دەنگدەران دەکات.
لەمبارەیەوە، چوارچێوە، وەک گەورەترین بلۆکی پەرلەمانی کە لە سەرجەم قەوارە پێکهێنەرەکانی پێکهاتووە، پابەندبوونی خۆی بە کاندیدکردنی سەرۆکی حکومەت بۆ قۆناغی داهاتوو، بەپێی ڕێکارە دەستوورییەکان دووپاتکردەوە.
بۆ خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی داهاتوو، چوارچێوەکە بڕیاری پێکهێنانی دوو لیژنەی سەرکردایەتی درا:
یەکەمیان باس لە ئەولەویەتە نیشتمانییەکان دەکات بۆ قۆناغی داهاتوو و پەرەپێدانی دیدگایەکی یەکگرتوو بۆ پێداویستییەکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت؛
دووەمیان چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەکات بە پشتبەستن بە پێوەرە پیشەیی و نیشتمانییەکان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لەو پێوەرە پەسەندکراوانە کرا کە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی حکومەت پەسەند کراون، ئەمە جگە لە سروشتی بەرنامەی حکومەتی پێویست، دڵنیابوون لەوەی هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەو تەحەددای سیاسی و ئابووری و پەیوەندیدارە بە خزمەتگوزارییەکانی بەردەم عێراق و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان بۆ چاکسازی و سەقامگیری و گەشەپێدان.
چوارچێوەی هەماهەنگی
17ـی تشرینی دووەمی 2025
قەندیل پرێس